سەرۆک وەزیرانی پێشووی سووریا لە بەر کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
کانونی یهکهم 23, 2020 06:24 Asia/Tehran
«موحەممەد مستەفا میرۆ» سەرۆک وەزیرانی پێشووی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە بەر توش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد مستەفا میرۆ» لە مارسی ٢٠٠٠ەوە ھەتا سپتامبەری ٢٠٠٣ لە دوو دەوڵەتی یەک لە دوای یەکی سووریادا وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خزمەتی کرد بوو.
ڕۆژی دووشەممەش «موحەممەد مەعەن زەینۆلعابدین» وەزیری پێشووی پیشەسازیی سووریا لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا.
بەرلەویش «ئەحمەد قادری» وەزیری پێشووی کشت و کاڵی سووریا ھەر لە بەر توشبوون بە کۆرۆنا گیانی سپارد بوو.
ھەتا ئێستا لە سووریا دە ھەزارو ٣١٨ کەس توشی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە ٦٢١ کەس گیانیان لە دەست داوە.