پەلامارەکانی ئەرتەشی سوریا بۆ سەر بنکە و بارەگای تیرۆریستان لە باشووری ئیدلب
کانونی یهکهم 28, 2020 10:27 Asia/Tehran
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی تۆپبارانی قورسی ئەرتەشی سوریا بۆسەر بنکە و مۆڵگەی گروپە تیرۆریسیتەکان لە ئیدلب دەکەن .
سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند ، ئەرتەشی سوریا زیاتر لە 130 رۆکێت و گوللە هاوەنی گرتە مۆڵگەی تیرۆریستان لە چەندنی ناوچەی جەبەل زاویە لە باشووری ئیدلب و دەڤەری ئافیس لە گردوپەڕی رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگەیە .
سەرچاوە سوریەکان وتیشیان ، ئەرتەشی سوریا بنکەی تیرۆریستانی دیکەشی لە ناوچەکانی سەهلولغاب لە باکووری رۆژاوای پارێزگەی حەما لە رۆژاوای ئەم وڵاتە پێکاوە .
بە وتەی ئەم سەرچاوانە ، ژمارێک لە تیرۆریستان لەم پەلامارانەدا کوژراون و بریندار بوونە .