کانونی یه‌که‌م 29, 2020 20:44 Asia/Tehran
  • گەمارۆدرانی گوندێکی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە

لەشکریانی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھێرشیان کردە سەر گوندێک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو گەمارۆیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ١٣ ترۆمبیلی زرێداری لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ دەیان چەکداری ھێزەکانی سووریای دیموکرات ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وێڕای گەمارۆدانی گوندی «خراب السویفات» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا تەواوی پیاوان و گەنجانی ئەم گوندەیان ڕاپێچ کرد.

ئەم گەمارۆدانە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە ڕۆژی یەکشەممە دوو کەس لە لاوانی ئەم گوندە بەگژ ھێزەکانی سووریای دیموکرات دا چوونەوەو ئامادە نەبوون خۆیان بە ئوردگاکانی وەرگرتنی زۆرەملیی چەکداران بناسێنن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ھێزەکانی ئەمریکاو سووریای دیموکرات، نزیکەی ٥٠٠ لاویان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆیان لە پارێزگاکانی «حەسەکە»، «دێرۆزوور»و «ڕیفی حەڵەب» ڕاپێچ کرد ھەتا لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتی ئانکارا بەکاریان بێنن.

سەرپەیڤ