٢٨ کەس لە ھێرشێکی داعش بۆ سەر ترۆمبیلێک لە سووریادا کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391001-٢٨_کەس_لە_ھێرشێکی_داعش_بۆ_سەر_ترۆمبیلێک_لە_سووریادا_کوژران
میدیاکانی سووریا باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتەیان کردووە لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2020 20:17 Asia/Tehran
  • ٢٨ کەس لە ھێرشێکی داعش بۆ سەر ترۆمبیلێک لە سووریادا کوژران

میدیاکانی سووریا باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتەیان کردووە لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەزریی فەرمیی سووریا «سانا» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ترۆمبیلێک لە جاددەی نێوان «دێرۆزوور» بۆ « تەدمۆر» لە گردوپەڕی ناوچەی «کەباجەت» لە ناوەڕاستی سووریا کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە کە لە ئەنجام دا لانیکەم ٢٨ شارومەندی سووری کوژران و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

وێنە بڵاو کراوەکان لەو ڕووداوە دەربڕی ئەوەن کە ترۆمبیلەکە بە تەواوی سوتێندراوە.

ھێشتا لە بارەی ئەم ڕووداوەوە وردیاتێکی زیاتر بڵاو نەبووەتەوە.