تەقینەوە لە سەرێکانی ، ۹ کەس کوژران و بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391120-تەقینەوە_لە_سەرێکانی_۹_کەس_کوژران_و_بریندار_بوون
بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەسەکە پێنج کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 16:22 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە سەرێکانی ، ۹ کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەسەکە پێنج کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە لە سەرێکانی له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕێکی سەوزە تەقییەوە، لە ئاکامدا 5 کەس کوژران و 4 کەسی دیکەش برینداربوون.

 هەندێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان نا جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، زیانێکی زۆریش بە باڵەخانەکانی دەوروبەری تەقینەوەکە گەیشتوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش لەو دەوروبەرە تێکشکاون.پارێزگای حەسەکە لە ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیادایە و لەلایەن ئەنقەرەوە راستەوخۆ پشتیوانی دەکرێن.