کانونی دوھەم 06, 2021 04:30 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری سووریا دژی ھێزەکانی سەربە ئەمریکا لە «دێرۆزوور»

کۆمەڵێک زۆر لە خەڵکی گردوپەڕی «دێرۆزوور»ی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی سەربە ئەمریکا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، لەم خۆپیشاندانەدا خەڵکی ناوچەی «ئەلعیزبە» ھەڵکەوتو لە گردوپەڕی «دێرۆزوور» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا، لە بارەی کرداری ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەمەڕ ھێرش کردنەسەر شارۆچکەکانی «ئەبو خەشب»، «ئەلشەحبەل»، « ئەلعیزبە» لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژھەڵات و باکووری «دێرۆزوور» و ڕفاندنی ١٩ کەس لەخەڵکی ئەم ناوچەیە ناڕەزامەندییان دەربڕی.

بە قسەی خۆپیشاندەران، ھێزەکانی ھەسەدە بە ڕفاندنی لاوانی ئەم ناوچەیە پێملی شەڕکردنی لە ڕیزەکانی خۆیانیان دەکەن.

لەشکریانی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە بەتاڵان بردنی نەوتی ئەم وڵاتە دژی خەڵک و ھێزەکانی سووریی سەقامگرتووی ئەم ناوچەیەش دەجوڵێنەوە.

سەرپەیڤ