ڕاکێشانی زۆرەملیی لاوانی سووری بۆ سەربازی لە لایەن ھەسەدەوە
ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەیان للوی سوورییان لە پارێزگای حەسەکە بە زۆرەملی بەرەو ئوردوگاکانی مەشقی سەربازی ڕاکێشاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی عەرەبیی جەدید، ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕۆژی چوارشەممە ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «مەرکەدە» لە باشووری حەسەکەو چەند لاوی سوورییان ڕاپێچ کردو ڕایانگواستن بۆ ناوەندەکانی ڕاکێشانی زۆرەملی و مەشقی سەربازی لە حەسەکە.
ھەر لەم کاتەدا کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی سەربە ئەمریکا دەستیان دایە خۆپیشاندان و ئەو ھەنگاوەی «ھەسەدە»یان لە مەڕ ھێرش کردنەسەر شارۆچکەکانی «ئەبو خەشەب، ئەلشەحبەل و ئەلعیزبە لە باشووری ڕۆژھەڵات و باکووری دێرۆزوور و ڕفاندنی ١٩ کەس لە خەڵکی ئەم ناوچەیەیان شەرمەزار کرد.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە چەکدارانی سەربە ھەسەدە بیست کەسی سڤیلیشیان لە شاری ڕەققە ڕاپێچ کرد و ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار. ھێزەکانی سووریای دیموکرات بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە ئەو کەسانە لە کاتی ھێرش کردنە سەر ھێزەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی ڕەققە گیراون.