ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد؛ «قاسم سولەیمانی» سەرداری دڵان و تێکۆشەری ڕێگای ئازادی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391344-ڕاوێژکاری_بەشار_ئەسەد_قاسم_سولەیمانی_سەرداری_دڵان_و_تێکۆشەری_ڕێگای_ئازادی_بوو
«بۆسینە شەعبان» ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: «شەھید سولەیمانی» پەیجۆری دادگەری بۆ مرۆڤایەتی بوو و لە پێناوی ئازادی خەباتی دەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2021 00:18 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد؛ «قاسم سولەیمانی» سەرداری دڵان و تێکۆشەری ڕێگای ئازادی بوو

«بۆسینە شەعبان» ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: «شەھید سولەیمانی» پەیجۆری دادگەری بۆ مرۆڤایەتی بوو و لە پێناوی ئازادی خەباتی دەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، «بۆسینە شەعبان» کە بە نوێنەرایەتیی لە لایەن «بەشار ئەسەد»ەوە بەشداریی ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید کرانی سەردار «قاسم سولەیمانی»ی کردبوو، لە لێدوانێکدا وتی: بۆ سەلماندنی ڕادەی کاریگەری و شوێن دانان و مەزنایەتیی شەھید سولەیمانی ھەر ھێندە بەسە کە ھەوڵی نەدا لە سەردەمی ژیانی بیناسن، لە کاتێکدا کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە بەرەڤانی کردن لە ئێران، سووریا، لوبنان، عێراق و یەمەن، بوو بە زەقترین نمونەی خەباتی دژی کۆڵۆنیالیزم.

«بۆسینە شەعبان» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوەی وا شەھیدان سولەیمانی و موھەندیس بناغەکەیان دانا، ھزرێکی ستراتژی و سەرمەشقێکە بۆ بەرەکانی داھاتوو، وتیشی: ھەوڵەکانی ئەم دوو شەھیدەی خۆڕاگری مێشکی زایونییەکانی بەخۆیەوە خەریک کرد بوو، ھەر بۆیە ئامانجی ئەو ھەنگاوە تیرۆریستیەی ھێزە داگیرکەرەکانیش نەھێشتنی مەرجەعییعت و ڕەسەنایەتیی فەرماندەرانی سەرکەوتن لە ھەمبەر داگیرکاری بوو.