نەوتبەرە سوریەکان لەبەردەم پەلاماری تیرۆریستی دا
کانونی دوھەم 18, 2021 10:45 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی سوریا رایگەیاند ، تا ئێستا حەوت نەوتبەری سوریا کەوتوونە بەر پەلاماری تیرۆریستیی .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سانای سوریا ، حسێن عەرنوس رۆژی یەکشەممە لە وتارێک دا لە پەرلەمانی سوریا گوتی ، بە ئاڕاستەی گوشارهێنان لە بواری نەوت و وزە بەسەر گەلی سوریادا ، ئەو نەوتهەڵگرانەی کەبەرەو سوریا دێن لە دەریادا دەکەونە بەر پەلاماری تیرۆریستی کە لە دوایین حاڵەت دا ، دوو نەوتبەر لە دەریای سوور پێکران .
عەرنوس جەختی کردەوە ،پێکرانی ئەم دوو نەوتهەڵگرە سوریاییە لە دەریای سور وایکرد گەیشتنیان بە لێواری سوریا زیاتر لە مانگێک دواکەوێ و لە ئەنجام دا بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەی بانیاس یش وەستا و بۆ دابینکردنی بەنزین و گازاویل رووبەڕووی کەمبوونی لێکەوتە نەوتیەکان بووینەوە.