کانونی دوھەم 21, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • شارومەندانی عەفرین داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە سووریایان کرد

کۆمەڵێک لە شارومەندانی عەفرین لە پارێزگای حەڵەبی سووریا بە بەرپاکردنی ڕێپێوان، داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە وڵاتەکەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، خەڵکی شاری عەفرین لە پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا ڕۆژیس چوارشەممە بۆ نارەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە داگیرکرانی ئەم شارە لە لایەن سوپای تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەوە دەستیان دایە ڕێپێوان.

شارومەندانی سووری لە عەفرین ھەروەھا خوازیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەم شارە بوون.

دامەزراوەیەکی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی کە بە سەر داگیرکرانی شاری عەفرین لە لایەن تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەوە تێ دەپەڕێت، زیاتر لە ٦٠٠ کەسی سڤیل کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٣٠٠ ھەزار کەس لە خەڵکی عەفرین لە ماوەی ئەم سێ ساڵە بە ھەڵاتن لە توندوتیژی و داپڵۆساندن ھەڵوەداو ئاوارە بوونەو لە ئێستاش دا ھەر ئەم شەپۆلەی ئاوارە بوون بەردەوامە.

سەرپەیڤ