کانونی دوھەم 27, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • جەختی ھەڵسوڕاوانی ئابووریی سووریا لەمەڕ پێکھێنانی بانکێکی ھاوبەش لەگەڵ ئێراندا

ھەڵسوڕاوانی ئابووری و کاربەدەستانی بازرگانیی سووریا خوازیاری پێکھێنانی بانکێکی ھاوبەشن لەگەڵ ئێراندا بە مەبەستی ئاسانکاری لە ئاڵووێری دراڤ لەنێوان تاران و دیمەشق دا بۆ گۆڕینەوەی کاڵاو شت و مەک.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی سووریاو ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «حسەین عەڕنوس» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە سەر پێویستیی گەشە پێ دانی «نووسینگەی زەیتوون» بۆ ڕێکمەند کردنی کەرتی تایبەت بە ڕۆنی زەیتونی سووریا،داکۆکی لەمەڕ پەرە پێ دانی سەرمایەنانەو ھەڵگیرتنی ھێندێک بەرتەسکیی ناردەمەنی لەنێوان ھەردووک وڵات، پێیان داگرت.

«عەڕنوس»یش لەم دیدارەدا گەشە پێدان و ھێزمەند کردنی پەیوەندیی ئابووریی نێوان ئێران و سووریا، چارەسەریی پێداویستییەکانی بەشی تەندروستی بۆ بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا و پێکھێنانی پیشانگای ھاوبەش و گرێ دانی ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی ھاوبەشی بە پێویست زانی.

سەرۆک وەزیرانی سووریا ھەروەھا داوای لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی سووریاو ئێران داوای کرد ھەتا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ پاڵ پێوەنانی سەرمایەنانەوە ھاوبەشەکان بەرەو گەشەی ھەمەلایەنە ، پاڵ پێوە بنێن.

سەرپەیڤ