تەقینەوەکەی عەفرین 6 کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392291-تەقینەوەکەی_عەفرین_6_کوژراوی_لێکەوتەوە
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرینی باکووری سوریا ، تا ئێستا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2021 15:57 Asia/Tehran
  • تەقینەوەکەی عەفرین 6 کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرینی باکووری سوریا ، تا ئێستا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، بە ھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی سەناعەی شاری عەفرین لە باکووری پارێزگەی حەڵەب ، 6 کەس لەوان دوو منداڵ کوژران و 15 کەسی دیکە بریندار بوون . 

نالوەندی مافی مرۆڤی عەفرین مانگی رابردوو لە راپۆرێک ا رایگەیاند ، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا کە عەفرین لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە داگیرکراوە ، زیاتر لە 600  کەسی مەدەنی لە تەقینەوەی جیاجیا و پەلاماری لەشکەریانی تورکیادا کوژراون . 

بە پێی ئەم راپۆرە زیاتر لە 7 ھەزار و 343 حاڵەتی مرۆڤ رفاندنیش لە سێ ساڵی رابردوودا لە عەفرین روویداوە کە نیوەیان بێسەروشوێننن .