ڕوودانی تەقینەوەی قورس لە ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392396-ڕوودانی_تەقینەوەی_قورس_لە_ئیدلەبی_سووریا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە گردوپەڕی «ئیدلەب» لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2021 06:19 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەی قورس لە ئیدلەبی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە گردوپەڕی «ئیدلەب» لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەخباریە، ئەم تەقینەوەیە دێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە گوندی «ئەلدانا» لە گردوپەڕی «ئیدلەب» کە لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکاندایە، ڕووی دا.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند: ھاوکات لەگەڵ ڕوودانی ئەم تەقینەوانە، دەنگی تەقە تفەنگیش بەرز بووەوە.

ڕاپۆرتێکی زیاتر لە بارەی وردیاتی ئەم تەقینەوانەو قوربانییە شیمانییەکانی بڵاو نەبووەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممەش ڕوودانی دوو تەقینەوە لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەڵەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پتر لە ٤٠ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.