ھەڵکشانی ژمارەی لەشکریانی ئەمریکی لە گەورەترین ھەرێمی گازیی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392401-ھەڵکشانی_ژمارەی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_گەورەترین_ھەرێمی_گازیی_سووریا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھەڵکشانی ژمارەی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە گەورەترین ھەرێمی گازیی سووریا بۆ تاڵان و بڕۆی زیاتری سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی لەشکریانی ئەمریکی لە گەورەترین ھەرێمی گازیی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھەڵکشانی ژمارەی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە گەورەترین ھەرێمی گازیی سووریا بۆ تاڵان و بڕۆی زیاتری سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە.

ھەواڵدەریی سپۆتنیک ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند: ئەمریکا زیاتر لە ٣٠ گەڵابەی ھەڵگری چەکەمەنی، تەقەمەنی و کەرەستەی ھەڵێنجاندنی نەوتی گواستووەتەوە بۆ ھەرێمی گازیی «کۆنیکۆ» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی شپۆتنیک، لەشکریانی ئەمریکی خەریکی ڕاھێنانی چەکدارانی سەربەخۆیانن لەم ناوچەیەدا ھەتا بۆ تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا و گواستنەوەی بۆ وڵاتی عێراق بەکاریان بھێنن.

سەرچاوەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا تژییە لە سەرچاوەی نەوتی و ھەواڵدەرییەکانی سووریا پێشتریش گەلێک جار لە بارەی دزرانی ئەم سەرچاوە نەوتیانەی وڵاتەکەیان لە لایەن ئەمریکاوە وشدارییان داوە.