شوبات 26, 2021 08:07 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە گەشتەکەی بۆ دیمەشق بە ئەرێنی نرخاند

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سووریا لە دیمەشق بە ئەرێنی نرخاندو لە سەر بەردەوامیی داکۆکیی ئێران لەو وڵاتە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووری،«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای دیداری لەگەڵ «عیماد سارە» وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا لە وەڵامی پرسیاری ئەم ڕۆژنامەیە لە بارەی چاوپێکەوتنەکانی لە دیمەشق وتی: ئەو چاوپێکەوتنانەی گەلێک گرینگ و ئەرێنی بوونە.

خەتیب زادە وتیشی: لە ڕەوتی دیدارەکەی لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە بارە ی چۆنیەتیی بەرەوپێش بردن و بەرزکزدنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە ڕەوتی وتووێژەکانی لەگەڵ «عیماد سارە» وەزیری ڕاگەیاندنی سووریاش سەبارەت بە چۆنیەتیی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوووڵات لەبواری ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیری و  گەشتیاری قسەیان کردووە.

ئەم ڕۆژنامەیە وتووشیەتی: خەتیب زادە جەختی کردووە کە لە دانوستانەکانی لە دیمەشق باسی ھەنگاوەکانی ملھوڕانەی داسەپاوی ئەمریکا دژی گەلی سووریاش کراو جارێکی تر لە سەر داکۆکی و ڕاوەستانی ئێران لە نەیشتی دەوڵەت و گەلی سووریا جەخت کرایەوە.

 

سەرپەیڤ