خۆسازدانی ھێزەکانی سەربە ئەمریکا لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i393529-خۆسازدانی_ھێزەکانی_سەربە_ئەمریکا_لە_باکووری_سووریا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی فەرمانی ئامادەباشی سوپای ئەمریکا بۆ ھێزەکانی سەربەم وڵاتەیان کردووە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2021 07:13 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی ھێزەکانی سەربە ئەمریکا لە باکووری سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی فەرمانی ئامادەباشی سوپای ئەمریکا بۆ ھێزەکانی سەربەم وڵاتەیان کردووە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «سپۆتنیک»، سوپای ئەمریکا فەرمانی خۆسازدانی داوە بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» بۆ ئەوەی تەواوی دەروازەکانی شاری «ئەلشەدادی» شوێنی دامەزرانی گەورەترین بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە باشووری «حەسەکە» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا دابخەن.

سوپای ئەمریکا ھەروەھا فەرمانی داوە ھەتا ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێ لە ھاتوچۆ بۆ شاری «ئەلشەدادی» بگرن.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە پارێزگای «حەسەکە» ھۆی ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا بۆ ھێرشی چەند ڕۆژ لەمەوبەری سەر مۆڵگەی ئەم ھێزانە لە نزیکی ھێزگەی گاز«ئەلجەبسە» دەگەڕێننەوە. ئەم ناوچەیە دوو بەندیخانەی لێیە کە ھەزاران تیرۆریستی بیانی و عەرەبی تیادا ڕاگیراوە.

دەوڵەتی سووریا لە ئمێزە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ھێزەکانی ئەمریکاو تورکیاو چەکدارەکانی سەر بەم وڵاتانە دەبێ ئەو ناوچانە چۆڵ کەن.