ئادار 07, 2021 09:10 Asia/Tehran
  • کاروانێکی دیکەی سەربازیی تورکیا گەیشتە ئیدلبی سوریا

تورکیا کاروانێکی سەربازیی دیکەی بریتی لە 25 ترۆمبیلی زرێیی ھەڵگری کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستیکی گەیاندە بنکەکانی خۆی لە پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری سوریا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئەم کاروانە رۆژی شەممە بە تێپەڕین لە تێپەڕگەی کەفەر لوسین لە باکووری سوریا گەیشتە پارێزگەی ئیدلب . 

ئەرتەشی تورکیا ئەم کاروانە سەربازیە بۆ بەھێزکردنی بنکە نایاساییەکانی خۆی لە باکووری سوریا و داکۆکیی لە تیرۆریستانی ژێر فەرمانی خۆی بردووەتە ئیدلب . 

تورکیا یەکێک لە لاگرانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستیەکان لە سوریایە . 

سەرپەیڤ