ئادار 09, 2021 02:23 Asia/Tehran
  • توشبوونی «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی بە کۆرۆنا، دۆخی تەندروستییان باشە

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا باسی توشبوونی «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆناو جێگیر بوونی ڕەوشتی تەندروستیی ھەردووکیانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی «سانا»،نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا ڕۆژی دووشەممە  باسی توشبوونی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاو «ئەسما ئەسەد»ی ھاوسەری کرد بە ڤایرۆسی کۆرۆناو ڕاشیگەیاند کە ھەردووکیان تەندروستییان باشەو خەریکی ئەنجام دانی کاری ڕۆژانەی خۆیانن.

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا جەختی لەوەش کزدەوە کە «بەشار ئەسەد» و ھاوسەرەکەی دوای بەدی کردنی ھێندێک نیشانەی وردی ھاوشێوەی نیشانەکانی کۆرۆنا، تاقیکاریی «پی سی ئاڕ»یان لە سەر خۆیان ئەنجام داوە کە لە ئەنجام دا توشبوونی ھەردووکیان بە نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» ئاشکرا بووە.

بە قسەی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی ئاواتی تەندروستییان بۆ جەماوەری سووریاو تەواوی گەلانی جیھان لە دەستی ڤایرۆشی کۆرۆنا خواستووەو داواشیان لە گەلی سووریا کردووە کە ھەتا پێیان دەکرێ ڕێنمایە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.

سەرپەیڤ