ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بیرە نەوتەکان لە سنووری نێوان سووریاو عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394448-ھێرشی_فڕۆکە_بێ_فڕۆکەوانەکان_بۆ_سەر_بیرە_نەوتەکان_لە_سنووری_نێوان_سووریاو_عێراق
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بیرە نەوتەکان لە سنووری نێوان سووریاو عێراقی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2021 11:06 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بیرە نەوتەکان لە سنووری نێوان سووریاو عێراق

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بیرە نەوتەکان لە سنووری نێوان سووریاو عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا» ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکان بیرەنەوتەکانی ناوچەی «بادیە ئەلبوکەمالی باشووری» لە گردوپەڕی دێرەزوور ھەڵکەوتوو لە سنووری نێوان سووریاو عێراقیان بوردومان کردووە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتووشیەتی: ئەم بیرەنەوتانە لە کاتی بوونی تیرۆریستانی داعش لەنێو برا بوون و لەم دواییانە لە لایەن ھاوپەیمانانی سوپای سووریاوە ھەمیسان بووژێندرا بوونەوە.

بە وتەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ھێشتا زانیارییەکی تۆکمەوتەوو لە بارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم ھێرشانە بڵاو نەبووەتەوە.