تەقینەوەیەک لەسەرێکانێ‌ روویدا و چەند کەس بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394684-تەقینەوەیەک_لەسەرێکانێ_روویدا_و_چەند_کەس_بریندار_بوون
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەک لەسەرێکانێ‌ روویداو بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2021 16:32 Asia/Tehran
  •  تەقینەوەیەک لەسەرێکانێ‌ روویدا و چەند کەس بریندار بوون

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەک لەسەرێکانێ‌ روویداو بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگای سەرەکی لەشاری لەندەنە، رایگەیاند: تەقینەوەیەکی بەهێز شاری سەرێکانێی هەژاندووە.

لەئێستادا شارەکە لەدەست هێزەکانی تورکیاو گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتەدایە.

هەر بەگوێرەی روانگەکە، تەقینەوەکە لەناوەندی شارەکەدا روویداوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نازانرێت تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبی چێنراوەوە بووە یاخود لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوەوە بووە کە بەهۆیەوە  چەند کەسێک بریندار بوون و زیانی ماڵیش بەر دەوروبەری رووداوەکە کەوتووە.