جەختی «بەشار ئەسەد» لە سەر بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڤ دژی سووریا
سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد لە سەر بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڤ دژی لیرەی سووریا کە لە دەرەوە جڵەوکێش دەکرێت و داوای سزادرانی ئەو کەسانەشی کرد کە لە سای داڕمانی دراڤی نێوخۆیی قازانجی زۆر دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلمەیادین» ، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی وتی: ئەو ھەنگاوو داب و نەریت و یاساوڕێسایانەی کە کە لەم دواییەدا بۆ کەم کرانەوەی گوشاری سەر خەڵک ڕەچاو کراون، دەربڕی ئەو بۆچوونەی کە ھیچ شتێک مەحاڵ و نامسۆگەر نییە.
سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: ڕەنگە نەتوانین تەواوی گرفتەکان چارەسەر بکەین، بەڵام دەتوانین بەشێک لە گرفتەکان چارەسەر کەین و ھێندێک باری سەرشانی شارومەندان سوکتر کەینەوە.
سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەی کردە ئەو ھەنگاونەی لەم بوارەدا ھەڵگیراون و وتیشی: نمونەیەکی ئەو ھەنگاوانە لە بارەی شەڕی نرخی دراڤی دەرەکییە کە لە بارەیەوە توانیومانە دەستھاتی باش مسۆگەر بکەین.
بەشار ئەسەد وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڵ وتیشی : دەبێ شارومەندان تێ گەیەنین کە ئەوەی وا ئێستا لە بارەی نرخی دراڤی دەرەکییەوە خەریکە ڕوو دتەدات، گرینگایەتییەکەی لە شەڕی سەربازی بۆ پاوەجێ کردنی وڵات کەمتر نییە، چونکو ھەر بە ھەمان ئەئدازە ھەڕەشە لە سەقام و ئاسایشتی وڵات دەکات.
بایکۆتی ئبووریی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا دژی سووریا بووەتە ھۆی دابەزینی نرخی لیرەی ئەم وڵاتە.