پەلاماری چەکداران بۆ سەر دەڤەری لازقییە
حوزهیران 05, 2025 13:26 Asia/Tehran
گرووپە چەکدارەکان ئاگریان لە ماڵی هاوڵاتیانی سوریا لە ناوچەی ئەدالیە و گوندی بەیت عەنا بەردا.
ئەم گرووپە چەکدارانە هەروەها کەسێکیان کوشتووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و یانەیەکی وەرزشی و ناوەندێکی بازرگانییان لە ناوچەکەدا ئاگر تێبەرداوە. هەروەها کاروانەکانی هەڵگری کەرەستەی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕژێمی جۆلانیش لە ناوچەی جەبەلە کە دەکەوێتە دەڤەری لازقییە کشاونەتەوە. لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە، ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا بوونەتە گۆڕەپانی کوشتن، ڕفاندن و تاڵانکردن.