لە شاری قامیشلۆ ئاگربەست راگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395659-لە_شاری_قامیشلۆ_ئاگربەست_راگەیەندرا
‌ لەلایەن هێزەکانی ھەسەدە و هێزەکانی روسیاوە ئێوارەی دوێنێ هەینی بۆ جاری دووەم لەدوای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزی، ئاگربەست لە شاری قامیشلۆ ڕاگەیەندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2021 03:18 Asia/Tehran
  • لە شاری قامیشلۆ ئاگربەست راگەیەندرا

‌ لەلایەن هێزەکانی ھەسەدە و هێزەکانی روسیاوە ئێوارەی دوێنێ هەینی بۆ جاری دووەم لەدوای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزی، ئاگربەست لە شاری قامیشلۆ ڕاگەیەندرا.

بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، ھەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی  ئێوارەی ھەینی  ئاگربەستەکە لە قامیشلۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا کاتژمێر ١:٠٠ی سەرلەبەیانی  شەممە ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.

وتیشی" ئاگربه‌سته‌که‌ لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا و ئاماده‌بونی‌ سه‌رکرده‌کانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ و سه‌رکرده‌ی‌ چەکدارانی (بەرگری نیشتمانی سوری‌) سەربە حکومەتی سوریا ئه‌نجامدراوه‌".

شەوی ٢٠ی ئەم مانگە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حکومەتی سوریا هێڕشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و منداڵێک کوژراوە، هاوکات منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش بەسەختی بریندار کرا.

 هه‌ردوێنێش حایس جریانە، سەرۆک ھۆزی بەنی سەعب-یش کە گەورەترین ھۆزی عەرەبە لەناوچەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.