نیسان 25, 2021 02:05 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر نەوتھەگرێک لە لێواری بانیاسی سوریا

وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند بە دوای پەلامارێکی خوفڕیی بۆسەر نەوتھەڵگرێک لە لێواری بانیاس ، ئەم کەشتیە ئاگری تێبەربوو .

ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) بە گێڕانەوە لە وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند نەوتبەرە کە بە ئاڵای پاناما ، کاڵای ئێرانی پێبووە . 

ھەندێ لە ھەواڵدەریەکانیش ئەم نەوتبەرەیان بە نەوتھەڵگرێکی ئێرانی ناوبردووە . 

لەو وێنانەی کە سانا لەم رووداوە بڵاویکردوونەوە ، چڕەدوکەڵ بە ھۆی سووتان گەمیەکەی داگرتووە و وایکردووە تا دوور لە لێواری دەریا لەنگەر بخات . 

میدیاکان دەڵێن ئاگرەکە بە دەستی ئاگرکوژێنەکان دامرکاوە . 

سەرپەیڤ