نیسان 28, 2021 21:38 Asia/Tehran
  • سکاڵای پەرلەمانی سووریا دژی تورکیا لە بەر بڕینی ئاو لە دانیشتوانی حەسەکە

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئەندامانی ئەم پەرلەمانە لە ٤٨ نامەدا بۆ لایەنە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان ڕایگەیاند: تورکیا لە ھەنگاوێکی دژی مافی مرۆڤ دا، ئاوی خواردنەوەی لە سەر دانیشتووانی حەسەکە بڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، نامەکانی «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی سووریاوە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکانی پەرلەمانە نێونەتەوەییەکان، ئەنجومەنەکانی پەرلەمانی ناوچەیی، کۆمەیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕەوانە کراوە.

«سەباغ» لە نامە کل کراوەکان بۆ لایەنە جۆربەجۆرە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بڕانی ئاوی پارێزگای حەسەکەو ناوچەکانی گردوپەڕی لە لایەن تورکیای وەک تاوانێکی دژی مافی مرۆڤی ناوبردووە و بوونی لەشکریانی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی بە داگیرکاری زانیوە.

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لەم نامانەدا خوازیاری سەپێندرانی گوشاری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە سەر تورکیادا بووە بۆ ڕاگرتنی دڕندەکارییەکانی دەوڵەتی ئانکارا دژی خەڵکی سڤیلی سووریا.

سەرپەیڤ