May 04, 2021 02:26 Asia/Tehran
  • ڕوودانی دوو تەقینەوەی گەورە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا

سەرچاوەکانی سوریا وایان بڵاو کردووەتەوە کە، لە ناوچەی «ئەلفوعە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «ئیدلەب» تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە ھەمارێکی چەکەمەنی ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم،دوابەدوای تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە ڕۆژی دووشەممە، دو بەکرێگیراوی سەربە تورکیاو ئافرەتێکیش کە لە گردوپەڕی ھەماری چەکەمەنییەکە بووە، کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھەمارە چەکەمەنیە ھەی ناقمە بەکرێگیراوەکانی سەربە تورکیا بووە.

ھەمارە کە لە پاڵ ئوردوگایەک دا ھەڵکەوتووە و شەش کەس لەو ژن و منداڵانەش کە دانیشتووی ئوردوگاکە بوونە لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە.

ماڵپەڕی سەربە گروپی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ھی نەیارانی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم تەقینەوەیەدا وای بۆ چووە کە ڕووداوەکە دەرەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی بووبێت.

سەرپەیڤ