تورکیا ئاوی لە سەر یەک ملیۆن کەس لە کوردی سووریا گرتووەتەوە
دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا داوایان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد تا بۆ بەردانی ئاوی پێویستیان گوشار بخەنە سەر تورکیا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی هاتنە خوارەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری فرات لە ئەنجامی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە زۆربەی وێستگە ئاوییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان لەکار کەوتوون.
بەرپرسانی خۆجێیی ڕایانگەیاند کە یەک ملیۆن کەس لە کوردی سووریا تووشی بێ ئاوی تەواو هاتوون و لەو ناوچەیە خەریکە کارەساتی مرۆیی ڕوو دەدات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گازتە قارینچا، تورکیا لە 27 ی جوونەوە بەردەوام خەریکی کەم کردنەوەی ئاوی ڕوباری فورات بەرەوی لا سووریایە.
محەمەد تەربوش، بەرپرسی بەنداوەکانی ناوچە كوردنشینەكانی سوریا لە کاردانەوە بەو بابەتە وتی: کەم کردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی نەخۆشی جیدی. ئێمە نیگەرانی سەرهەڵدانی نەخۆشی چڵکی وەکوو کۆلێرا لەو ناوچەیەین. چونکە زۆربەی شارە کورنشینەکانی سووریا لە ڕووباری فورات کەڵکوەردەگرن.