May 13, 2021 13:10 Asia/Tehran
  • بەشداریی «بەشار ئەسەد» لە نوێژی جێژن

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری سووریا لە مزگەوتێکی گەورەی شاری «دیمەشق»یان کرد بۆ بەجێ ھێنانی نوێژی جێژن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادە بوون لە مزگەوتێکی گەورەی شاری «دیمەشق»ب پێتەختی ئەم وڵاتە، نوێژی جێژنی بە جەماعەت بەجێ ھێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «بەدرەددین حەسون» موفتیی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و بەرپرسانی سووریا ھاوڕێ لەگەڵ «بەشار ئەسەد» بەشداریی نوێژی جێژنیان کرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال بووەو نوێژی جێژنی ڕەمەزانیان تیادا بەڕێوە براوە.

سەرپەیڤ