May 14, 2021 18:19 Asia/Tehran
  • سەردانی نایاسایی وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ «ئیدلەب»ی سووریا

وەزیری ناوخۆی تورکیا جارێکی تر لە ھەنگاوێکی ئانتریک کارانەو بەبێ ماوەخواستن لە دەوڵەتی سووریا سەردانی پارێزگای ئیدلەب لە باکووری ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەمە چوارەمین سەردانی نایاسایی و دەستوەردەرانەی «سولەیمان سۆیلۆ» وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووە بە بێ گەڕانەوە و مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی سووریا.

بە قسەی کارناسان، تورکیا لە ھەوڵیێ ئەوەدایە کە ئامادە بوونی سەربازی و ئابووری و کلتووریی خۆی لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا بچەسپێنێت و ئامادە نییە لەم پارێزگایە بکشێتەوە.

لە ئێستادا بنکەی سەربازی و بینۆگەکانی تورکیا لە ئیدلەب پەرەی سەندووەو لە ساڵی ڕابردوودا کاروانی  چەک و چۆڵی سوک و قورسی زۆر لە سنوورەکانی باشووری تورکیاوە ئاودیوی ئەم شارەی سووریا کراون.

سەرپەیڤ