May 21, 2021 06:49 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: بوونی ڕژێمی زایونی لە سەر بناغەی تیرۆریزمە

سەرۆک کۆماری سووریا لە میانەی پێشوازی کردنی لە نوێنەرانی تاقمە فەلەستینییەکان وتی: بوونی ڕژێمی زایونی لە سەر بناغەی تیرۆریزمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەرڕیی فەرمیی سووریا«سانا»، نوێنەرانی تاقمە فەلەستینییەکان لە سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە دیمەشق دیدارو وتووێژیان کرد.

لەم دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی سەرزەوینی فەلەستین و دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری فەلەستین بە تایبەت بەیتولموقەددەس لە ئاراستەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەم شارە بە قازانجی جولەکەکان خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

«بەشار ئەسەد» لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە سووریا لە سەر داکۆکی لە جەماوەری فەلەستین و بەرخۆدانیان بۆ بەرەڤانی کردن لە خۆیان و  سەندنی مافەکانیان بەردەوام دەبێت.

نوێنەرانی تاقمەکانی فەلەستینیش وتیان، خۆڕاگریی یووریا لە بەرامبەر ئەو تاق مە تیرۆریستانەی کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواو ڕژێمی زایونییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ڕۆڵێکی کارای لە ھێزمەند کردنی بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستین ھەیە و ستایشی پشتگریی بەردەوامی سووریاشیان کرد لە خۆڕاگری و یەکخستنی جەماوەری فەلەستین.

سەرپەیڤ