حوزه‌یران 10, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: سووریا بارستایی پێویستی بۆ زاڵ بوون بەسەر بایکۆتەکاندا ھەیە

سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ ناوچەی پیشەسازیی «عەدرا» لە گردوپەڕی دیمەشق پێی داگرت کە، وڵاتەکەی بارستایی ڕاستەقینەو پێویستی بۆ زاڵ بوون بەسەر بایکۆتەکاندا ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، «بەشار ئەسەد» لە ڕەوتی ئەم سەردانە ئاگاداری ڕەوشتی وەبەرھێنان لەم شارە پیشەسازییەدا بووەوەو لە گەڵ پیشەوەرانی شارەکەدا دیداری کردو سەبارەت بە ھێزمەندکردنی بواری وەبەرھێنان و چۆنیەتیی زاڵ بوون بە سەر لەمپەرەکانی بەردەم پیشەسازی لە سووریا دا لەگەڵیاندا بیروڕای گۆڕییەوە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدارەکەدا پێی داگرت: سووریا  بارستایی ڕاستەقینەو پێویستی بۆ زاڵ بوون بەسەر بایکۆتەکان و کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی و پێکھێنانی ھەلی سەرمایەنانەوەو کارڕەخساندنی زیاتر ھەیە.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک دامەزراوەو کارگەی لە شاری پیشەسازیی «عەدرا» لە ڕیفی دیمەشق بەسەر کردەوە کە لە ھەل و مەرجی شەڕو گەمارۆدا دامەزرا بوون.

سەرپەیڤ