ناڕەزامەندیی شێخەکان و سەرۆک ھۆزەکانی سووریا بەرامبەر بە ھەسەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i397657-ناڕەزامەندیی_شێخەکان_و_سەرۆک_ھۆزەکانی_سووریا_بەرامبەر_بە_ھەسەدە
شێخەکان و سەرۆک ھۆزەکانی سووریا لە پارێزگاکانی حومس، حەماە، ئیدلەب و ڕەققە کردەوەکانی چەکدارانی ھەسەدەی ھاوپەیمانی ئەمریکایان ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2021 02:11 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندیی شێخەکان و سەرۆک ھۆزەکانی سووریا بەرامبەر بە ھەسەدە

شێخەکان و سەرۆک ھۆزەکانی سووریا لە پارێزگاکانی حومس، حەماە، ئیدلەب و ڕەققە کردەوەکانی چەکدارانی ھەسەدەی ھاوپەیمانی ئەمریکایان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەخباریەی سووریا، شێخ و گەورەپیاوانی ئەم پارێزگایانە دوای بەڕێوەبردنی دانیشتنێک لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند، ئێمەی ھۆزەکانی نیشتیمانپەروەر لە پارێزگاکانی حومس و حەماە و ڕەققە و ئیدلەب ھەنگاوەکانی دوژمنانەی چەکدارانی سەربە ئەمریکاو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی سەربە تورکیا لە باکووری سووریا بە توندی ئیدانە دەکەین.

ئە م کەسایەتییە ھەڵکەوتانە لە بەیاننامەکەیاندا داوایان لە کەسانی ھەڵخەڵەتاو کردووە کە بەلای ڕاست دا بادەنەوە ھەتا داکۆکی لە وڵات بکەن و ئاسایشت و سەربەخۆیی و سەروەریی وڵاتەکەیان بپارێزن.

ھاوکات خەڵکی گوندی «فڕفڕە» ی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاش ڕۆژی ڕابردوو ڕێگرییان کرد لە چوونی گەشتییەکی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ نێو گوندەکەیان.