ھەنگاونانی یاسایی یەکیەتی پارێزەرانی عەرەب لە دژی دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398000-ھەنگاونانی_یاسایی_یەکیەتی_پارێزەرانی_عەرەب_لە_دژی_دەستدرێژیەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_سوریا
سکرتێری گشتیی یەکیەتی پارێزەرانی مافەوانیی عەرەب باسی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی کرد سەبارەت بە دەستدرێژکاریەکانی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا بۆ پێشکەشکردن بە دادگای نێودەوڵەتیی سزا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2021 18:56 Asia/Tehran
  • ھەنگاونانی یاسایی یەکیەتی پارێزەرانی عەرەب لە دژی دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا

سکرتێری گشتیی یەکیەتی پارێزەرانی مافەوانیی عەرەب باسی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی کرد سەبارەت بە دەستدرێژکاریەکانی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا بۆ پێشکەشکردن بە دادگای نێودەوڵەتیی سزا .

مەکاوی بن عیسا رۆژی شەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا گوتی : بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکیەتی پارێزەرانی عەرەب رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ناحکومی و راوێژکاری رێکخراوی نەتەوەکان و وەک راوێژکار ئەندامێکی کۆمکاری عەرەبیە ، لە چوارچێوەی پشتیوانی لە گەلی سوریا بۆ کردنەوەی دۆسیەگەلێک لە بارەی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر سوریا بە مەبەستی پێشکەشکردن بە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بە تایبەت دادگای نێودەوڵەتیی سزا ، کومیتەی مافەوانی پێکدێنێ . 

نابراو کە لە پەراوێزی دانیشتنی ئەندامانی نوسینگەی ھەمیشەیی پارێزەرانی عەرەب لە دمشق لە دیمانە لە گەڵ ئەلوەتەن بەشداریکردبوو ، گوتیشی : لە کاتی بەدەستەوە گرتنی پۆستی سکرتێری گشتیی یەکیەتی پارێزەرانی عەرەب ، ئەم یەکیەتیە چەندین بەیاننامەی بە ئاڕاستەی یەکدەنگیی لە گەڵ خەڵکی سوریا ، بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە ناردووە . 

بن عیسا گوتیشی : ئێمە لە ھەموو وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانمان دەوێت دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر سوریا شەرمەزار بکەن و ئەم دەستدرێژیانە بخەنە نێو بەشی حەوتەمی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان .