ھەڵمەتی بەڕۆکێت بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە دێرۆزووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398099-ھەڵمەتی_بەڕۆکێت_بۆ_سەر_بنکەی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_دێرۆزووری_سووریا
سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی سێ شەممە باسی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای دێرۆزووری سووریایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی بەڕۆکێت بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە دێرۆزووری سووریا

سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی سێ شەممە باسی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای دێرۆزووری سووریایان کرد.

کەناڵی سابرین نیوز ڕایگەیاندووە، لانیکەم ھەشت ڕۆکێت دراوە لە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ھەرێمی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە دێرۆزووری سووریا.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی سابرین نیوز، لە پاش ئەو ھەڵمەتە دوکەڵ و ئاگرێکی زۆر لەم بنکەیە بەرز بووەوە.

لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشە ڕۆکێتییە ھێشتا ڕاپۆرتێکی ئەوتۆ بڵاو نەبووەتەوە.

لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارانی ھاوپەیمانیان لە مێزە کە بەشێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا ئامادەن و جیا لە تاڵانی نەوت و دەغڵ و دانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووریاش لەم ناوچەیە دەجوڵێنەوە.