میقداد» سەندنەوەی جۆلانی داگیرکراو مافی سووریایە
وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە سەر مافی ئەم وڵاتە لەمەڕ سەندنەوەی «جۆلانی داگیرکراو» لە ڕژێمی زایونی پێی داگرت.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیدار لەگەڵ «ژان پییەر لاکرڤا» یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئۆپراسیۆنی پاراستنی ئاشتی و «موحەممەد خالید» یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و ئاسیاو ئەقیانووسی ئارام وتیشی: ئامادە بوونی ھێزەکانی ئاشتی پارێز بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ گرفتەکانی ئیسرائیل نییە.
«میقداد» خوازیاری گرینگایەنی دان و پابەندیی ھێزەکانی ڕێکخراوەی نەتوەکان لە جۆلان بوو بە گوێرەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشت و وتیشی: ھەڵوێستی دەوڵەتی سووریا لە مەڕ پاراستنی ھێزەکانی ئاشتی پارێز و چاودێری و دۆزینەوەی پێشێلکارییەکانی ئێسرائیل و پابەند نەبوونەکانی بە ڕێککەوتننامەکان و ھێزشە بەردەوامەکانی بۆ سەر سەروەریی سووریا نەگۆڕە.
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕادەربڕینەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ لە بەرچاونەگرتنی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە جۆلان وەکو سەرزەوییەکی داگیرکراوی سووریاشی شەرمەزار کرد.