ھەڵمەتی بەڕۆکێت بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا زیانی قورسی لێ کەوتەوە
ماڵپەڕێکی ڕووسی بە پشت بەستن بە وێنەگەلی ئاسمانی باسی ئەوەی کردووە کە دوای ھێرشی بە ڕۆکێتی کەسانی نەناسراو بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، زیانێکی قورس لەو بنکەیە کەوتووە.
ماڵپەڕی ڕووسیی «ساود فرانت» ڕایگەیاندووە، ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی ھەرێمی نەوتیی «ئەلعومەر» بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو زیانێکی قورسی لێ کەوتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەک ماڵپەڕەکەی ڕووسیا باسی کردووە، ئەو ھەڵمەتانەی سەر مۆڵگەکانی ئەمریکا لە ڕاستی دا وەڵامدانەوەیەکی ئەو ھێرشانە بوون کە ئەمریکا بەرلەوە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا ئەنجامی دابوون.
جێگای ئاماژەیە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بنکەی پشتیوانی و لۆجیستیکیی تیپی ١٤ی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقی لە سنووری نێوان ئەم وڵاتە و سووریا بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا چوار چەکداری عێراقی شەھید بوون.