سووریا دەستوەردانی ئەمریکا لە ڕەوشتی «کوبا»ی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398641-سووریا_دەستوەردانی_ئەمریکا_لە_ڕەوشتی_کوبا_ی_ئیدانە_کرد
وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی کوبای بە مەبەستی لاواز کردنی سەقامی ئەم وڵاتە ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2021 03:06 Asia/Tehran
  • سووریا دەستوەردانی ئەمریکا لە ڕەوشتی «کوبا»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی کوبای بە مەبەستی لاواز کردنی سەقامی ئەم وڵاتە ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک جەختی لەوە کردەوە کە، بایکۆتی نادادگەرانەی ئەمریکاو ھەنگائوەکانی نایاسایی و یەک لایەنەی دژی کوبا ھۆکاری سەرەکیی ڕەوشتی ئاڵۆزی ئابووری و کوێرەوەریی شارومەندانی موباییە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ بۆ کۆتایی ھێنان بەم تیرۆریزمە ئابوورییە ھەنگاو ھەڵگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا  لە بەیاننامەکەی دا پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، کۆماری عەرەبیی سووریا ھاوپشتیی خۆی بۆ ڕێبەرایەتی و دەوڵەت و نەتەوەی وڵاتی کوبای دۆست و برادەر ڕادەگەیەنێ و دڵنیاشە کە ئەم وڵاتەی کە نزیکەی ٦٠ ساڵە بەرنگاری بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکا بووەتەوە، دەتوانێ بە سەر ئەم ھێرشە تازەیەش دا سشەرکەوێ و دەستەڵاتی خۆی بپارێزێت.

«برۆنۆ ڕۆدریگێز» وەزیری دەرەوەی کوبا ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکای بە دەست ھەبوونی ڕاستەوخۆ لە ناڕەزامەندی و ئاژاوەکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کردو بەرامبەر بە وتەکانی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ داکۆکی کردن لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ھێندێک لە شارەکانی کوباو دڵسۆزی نواندنی مەرایی کارانەی بۆ جەماوەری ئەم وڵاتەی کە زیاتر لە نیو سەدەیە لەژێر گوشارو بایکۆتی ئەمریکادایە، کاردانەوەی پیشان داو ھەڵوێستی دەربڕی.