«بەشار ئەسەد» لە دیداری «قاڵیباف» دا: ئێران ھاوبەشی سەرەکیی سووریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399104-بەشار_ئەسەد_لە_دیداری_قاڵیباف_دا_ئێران_ھاوبەشی_سەرەکیی_سووریایە
سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئێران ھاوبەشی سەرەکیی سووریایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2021 17:30 Asia/Tehran
  • «بەشار ئەسەد» لە دیداری «قاڵیباف» دا: ئێران ھاوبەشی سەرەکیی سووریایە

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئێران ھاوبەشی سەرەکیی سووریایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی لەگەڵی دا لە دیمەشق وتی: ئێران ھاوبەشی سەرەکیی سووریایە.و ھاواھەنگییەکانی ئێستای نێوان دوو وڵات لە خەباتی دژی تیرۆریزم دەرەنجامی ئەرێنی بەدواوە بووە.

«بەشار ئەسەد» لە درێژەدا وتیشی: ئێران لەپاڵ جەماوەری سووریا بەرنگاری شەڕی تیرۆریستی بووەوەو لە ھەموو بوارێکدا داکۆکیی لە سووریا کرد.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: ھاواھەنگیی ئێستای نێوان دوو وڵات ھەتا ڕزگار کرانی یەکجاریی تەواوی سەرزەوینی شسووریاو شکست ھێنانی تاقمە تیرۆریستەکان بەردەوام دەبێت.

«قاڵیباف»یش ھەر لە دیدارەکەدا وتی: ھەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی سووریاو ئێران لە ڕاستی دا شکست ھێنانی سیاسەتەکانی گوشاری سەر ھەردووک وڵات دەسەلمێنێ.

لەم دیدارەدا پەیئوەندیی پتەوی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا و ھاوکاریی ئەرێنیی نێوانیان لە ئاستی جۆربەجۆردا تاوتوێ کرا.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرزی پەرلەمانی بەرەو سووریا وەڕێ کەوت.