بەرنامە داڕشتن بۆ پەرە پێ دانی لەسەدا ٨٠ ی ناردەی ئێران بۆ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399976-بەرنامە_داڕشتن_بۆ_پەرە_پێ_دانی_لەسەدا_٨٠_ی_ناردەی_ئێران_بۆ_سووریا
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا باسی بەرنامە داڕشتن بۆ پەرە پێ دانی لەسەدا ٨٠ ی ناردەی ئێران بۆ سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2021 11:48 Asia/Tehran
  • بەرنامە داڕشتن بۆ پەرە پێ دانی لەسەدا ٨٠ ی ناردەی ئێران بۆ سووریا

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا باسی بەرنامە داڕشتن بۆ پەرە پێ دانی لەسەدا ٨٠ ی ناردەی ئێران بۆ سووریای کرد.

«کەیوان کاشفی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزین، وتی: بەرنامە لەمەڕ ناردەی ٢٠٠ ملوێن دۆلاریی بۆ سووریا لە ساڵی ١٤٠٠ ڕادرێژراوە کە ئەگەر بێتو ئەم بەرنامەیە سەر بگرێت، ناردەی ئێران بۆ سووریا گەشەیەکی لە سەدا ٨٠ لە چاو ساڵی ڕابردوو بە خۆیەوە دەبینێت.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ماوەی چوار ساڵی سەرەتای ئەمساڵ، ٦٦ ملوێن دۆلار کەل و پەل ڕەوانەی سووریا کراوە، وتیشی: ئەم ڕادەیە لە چاو ئەم ماوەیە لە ساڵی ١٣٩٩ گەشەیەکی لە سەدا ٣٦ی بە خۆیەوە دەبینێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا ھەروەھا باسی بەرپا کرانی پیشانگای توانایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشقی کرد لە خەزەڵوەری ئەمساڵ و وتی: مۆڵەتی بەرپا کرانی ئەم پیشانگایە لە لایەن وەزارەتی ئابووریی سووریا دەرکراوەو کڵمپانیای پیشانگای نێونەتەوەیی ئێران و ژوری بازرگانیی ئێران و سووریا لە بەرپا کردنی پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

«کاشقی» گرینگایەتیی ئەم پیشانگایەی بۆ پەرە پێ دانی ئاڵووێری ئابووری لە نێوان دوو وڵات بە گرینگ ھەڵسەنگاندو وتیشی: ھەلێکی باش بۆ خستنەڕوی توانایی و بەرھەمەکانی وڵاتی ئێران لەم پیشانگایە ڕەخساوە.