چوونی دەیان گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەی سەربازیی داگیرکەرانی ئەمریکی بۆ باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400595-چوونی_دەیان_گەڵابەی_ھەڵگری_کەرەستەی_سەربازیی_داگیرکەرانی_ئەمریکی_بۆ_باکووری_سووریا
کاروانێکی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا گەییشتە شاری قامیشلیی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2021 18:10 Asia/Tehran
  • چوونی دەیان گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەی سەربازیی داگیرکەرانی ئەمریکی بۆ باکووری سووریا

کاروانێکی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا گەییشتە شاری قامیشلیی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ژێر فەرنانی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە کاروانێکی گەورەی پێکھاتوو لە ٥٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و تەقەمەنیی لە ھەرێمی کوردستانەوە گواستەوە بۆ قامیشلیی باکووری دڕۆژھەڵاتی سووریا.

ئەم کاروانە کە بە چاودێریی ترۆمبیلێکی سەربازیی ھێزەکانی سووریا دیموکرات خەریکی جێگۆڕکێ بوو، داگری ھێندێک ترەیلیی ھەڵگری ترۆمبیل و کەرەستەی سەربیازی و ھەروەھا چەندین تانکەری سووتەمەنیی تایبەتی فڕۆکەکانی ئەمریکی و گەڵابەگەلی ھەڵگری کەرەستەی پشتیوانیی بوون.

 ئەو گەڵابانەی کە لە ڕێگای بوارگەی سەرسنووریی ئەلوەلید لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چوونەتە سووریاو نزیکەی ٥٠ گەڵابەش دەبن، بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەو دێرۆزوور دەڕۆن.