ئه‌یلوول 15, 2021 12:12 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: ئەمریکا سناریۆی دابەشکردنی سووریای پێیە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا سناریۆیەکی بۆ دابەش کردنی سووریا پێیە کە دیارە ڕووسیا دژایەتیی لەگەڵ دەکات.

«سێرگێئی ڕیابکۆف» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕاشاتودەی وتیشی: یەکێک لەو ھۆکارە سەرەکییانەی نەبوونی سەقام و بەردەوامیی پێکدادانەکان لە سووریا، ئامادە بوونی نایاسایی ئەمریکا لەم وڵاتەیە.

«ڕیابکۆف» وتیشی: ئەمریکا سناریۆیەکی بۆ دابەش کردنی سووریا پێیە کە دیارە ئێمە دژایەتیی لەگەڵ دەکەین و بە پێی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە جەخت لە یەکگرتوویی سەرزەوینی سووریا دەکات، دەجوڵێینەوە.

جێگای ئاماژەیە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵشتێکی چاوەڕوان نەکراودا سەردانی ڕووسیای کردو لەگەڵ «ڤلادیمیر پوین»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارووتووێژی کرد.

سەرپەیڤ