ئه‌یلوول 19, 2021 09:02 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی دەستوەردەرانەی تورکیا لە سووریا

سوپای تورکیا لە درێژەی ئۆپراسیۆنی دەستوەردەرانەی ئەم وڵاتە، ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە سووریا کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ٧ کەس لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» کە بە نیازی پەلاماردانی ناوچەی «کانیاوی ئاشتی» بوون لە سووریا بە ھۆی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەوە کوژراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا  ڕۆژێک پێشتریش باسی کوژرانی ٨ چەکداری پەکەکەی کردبوو لە ئۆپراسیۆنێکی لەشکریانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی «قەڵغانی فۆرات» و شەڕگەی «چڵە زەیتون»دا.

تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە»ی خستووەتە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستەکانەوەو سوپای ئەم وڵاتەش بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم لە دووساڵ لەمەوپێشەوە بەشگەلێکی خاکی سووریای داگیرکردووە.

 

سەرپەیڤ