پتر لە ھەزار کەسی چەکدار، چەکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400865-پتر_لە_ھەزار_کەسی_چەکدار_چەکەکانیان_ڕادەستی_سوپای_سووریا_کرد
سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی ڕادەست کرانی چەکی ١٣٥٠ چەکداری بە سوپای سووریا کردووە لە شاری «تەفس».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2021 05:47 Asia/Tehran
  • پتر لە ھەزار کەسی چەکدار، چەکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا کرد

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی ڕادەست کرانی چەکی ١٣٥٠ چەکداری بە سوپای سووریا کردووە لە شاری «تەفس».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەو چەمدارانەی وا چەکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا کردووە، دەست کراوە بە ڕ اگەییشتن بە بارودۆخیان و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەشیان لە داھاتوودا زیاتر ببێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای سووریا خەریکی چەسپاندنی دەستەڵاتی خۆی و جێگیر بوونە لە شاری «تەفس» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای «دەرعا»ی باشووری ئەم وڵاتە.

سوپای سووریا لەم دواییەدا پاش ڕێککەوتن لەگەڵ کەسانی چەکداری سەقامگرتووی باشووری ئەم وڵاتە، کۆنترۆڵی ناوچەگەلێکی گرینگی وەک «دەرعا بەلەد»ی بە دەستەوە گرتووە. ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵی ناوچەکانی دیکەی باشووری ئەم وڵاتە ھەروا بەردەوامە.