کشانەوەی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا تەوەرەی وتووێژەکانی نێوان پوتین و ئەردوغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400941-کشانەوەی_تورکیا_لە_ئیدلەبی_سووریا_تەوەرەی_وتووێژەکانی_نێوان_پوتین_و_ئەردوغان
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئیدلەبی سووریا وتووێژ دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2021 14:40 Asia/Tehran
  • کشانەوەی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا تەوەرەی وتووێژەکانی نێوان پوتین و ئەردوغان

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئیدلەبی سووریا وتووێژ دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، مۆیکۆ وێڕای ئاماژە کردن بە داڕشتنی بەرنامە لەمەڕ گەشتی ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕووسیا ڕایگەیاند: «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ھاوتا تورکەکەی لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و دۆسیەی سووریا وتووێژی دەکەن.

«دیمیتری پسکوف» وتەبێژی کۆشکی کرملین وتی: سەرکردەکانی ھەردووک وڵات لە بارەی سووریاو کێشەکانی دیکەی ناوچەکە قسە دەکەنو

بەرواری ڕێکی ئەم گەشتە ڕانەگەیەندراوە. بەڵام بە قسەی کاربەدەستێکی تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەردوغان کۆتایی ئەم مانگە سەردانی ڕووسیا دەکات و کشانەوەی سوپای تورکیا لە ئیدلەب سەرەکی ترین تەوەرەی دیداری سەرکردەکانی ھەردووک وڵات لە سوچی دا دەبێت.