«فەیسەڵ میقداد» : تورکیا دەبێ خێرا داگیرکردنی خاکی سووریا کۆتایی پێ بێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400957-فەیسەڵ_میقداد_تورکیا_دەبێ_خێرا_داگیرکردنی_خاکی_سووریا_کۆتایی_پێ_بێنێ
وەزیری دەرەوەی سووریا پێی داگرت: دیمەشق بوونی تورکیا لە خاکی خۆی دا بە داگیرکاری دەزانێ و داوا لە ئانکارا دەکات خێرا ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2021 08:23 Asia/Tehran
  • «فەیسەڵ میقداد» : تورکیا دەبێ خێرا داگیرکردنی خاکی سووریا کۆتایی پێ بێنێ

وەزیری دەرەوەی سووریا پێی داگرت: دیمەشق بوونی تورکیا لە خاکی خۆی دا بە داگیرکاری دەزانێ و داوا لە ئانکارا دەکات خێرا ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممە سپۆتنیک، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ھۆی سەرەکیی ئاڵۆزی لە «ئیدلەب» داگیرکارییەکانی تورکیاو ئەو داکۆکییانەیە کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە تاقمە تیرۆریستەکانی ئەو ناوچەیەی دەکات.

میقداد وتیشی: تورکیا دەبێ خێرا لە سووریا بکشێتەوەو کۆمەڵگای جیھانیش دەبێ لە ھەوڵەکانی سووریا بۆ ئازاد کردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی لە باکووری وڵات دا داکۆکی بکات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممەش داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە ھەڵوێستێکی ئاشکراو ڕوون لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی تورکیا لە سووریا ھەڵگرێت.