وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران گەییشتە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i401437-وەزیری_کاروباری_دەرەوەی_ئێران_گەییشتە_سووریا
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرمەی پێشوازیی فەرمیانەی ھیاوتا سوورییەکەی گەییشتە دیمەشق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 10:00 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران گەییشتە سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرمەی پێشوازیی فەرمیانەی ھیاوتا سوورییەکەی گەییشتە دیمەشق .

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە گەییشتە دیمەشق و لە لایەن «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازیی لێ کرا.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بەرلەمە سەردانی لوبنان و ڕووسیاشی کرد بوو و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتانەش دیدارو ڕاوێژی ئەنجام دا بوو.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» و «فەیسەڵ میقداد» لە فڕگەی دیمەشقەوە بەرەو بنکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆییشتن  ھەتا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو جیھان و پەیوەندیی ستراتژیی نێوان دوو وڵات وتووێژ بکەن.

دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەو بەرنامانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەشتە یەک ڕۆژەکەی بۆ سووریا دەبێت.