تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی سووریا: ھۆکارانی تەقینەوەکەی «دیمەشق» دەخەینە بەر پەیگەڕ

وەزیری نێوخۆی سووریا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی لە دیمەشق دا ئیدانە کردو وتی: بکەرانی ئەو تاوانە دەکەوتنە بەر پەیگەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، «موحەممەد ئەلڕەحمون» وەزیری نێوخۆی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دیمەشق، وتی: ئەوانەی وا ئەم پیلانە ترسنۆکانەیان داڕشتبوو بە تەما بوون ھەتا دەکرێ ژمارەیەکی زیاتری شارومەندانی سووری بکەنە قوربانی.

وەزیری نێوخۆی سووریا وتیشی: بە دڵنیاییەوە خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریا بەردەوام دەبێت و ھۆکارانی تاوانە تیرۆریستییەکان لە دیمەشق دەکەونە بەر پەیگەڕ و سزا دەدرێن.

بەیانیی ئەمڕۆ سەرچاوە میدیاییەکان باس ڕوودانی دو تەقینەوەیان کرد لە سەر ڕێگای دوو پاسی سەربازی لە پردی «ئەلڕەییس»ی دیمەشقی پێتەختی سووریا. بە پێی ڕۆژە بڵاو کراوەکان لانیکەم ١٤ کەس لەم تەقینەوانەدا کوژراون و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ