تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 23:33 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی بەربڵاوی جەماوەری حەڵەب دژی داگیرکارییەکانی تورکیا

کۆمەڵێک لە جەماوەری حەڵەب بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو داوای کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی تورکیایان کرد لە خاکی وڵاتەکەیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا ڕۆژی ھەینی گردبوونەوەی بەربڵاوی خەڵکی بە خۆیەوە بینی بۆ دژایەتی لەگەڵ داگیرکارییی تورکیا لە خاکی سووریاو ئیدانەکردنی ھێرشی دڕندانە بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان.

تورکیا لەم دواییەدا بڕیاری داوە ئۆپرسیۆنێکی تازە لە باکووری سووریا دەست پێ بکات و لە ناوچەی تەل ڕەفعەت چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ «یە پە گە» بداتە بەر پەلامار، لەم ڕووەوە سوپای سووریاش ھیەر لە ڕۆژی سە شەممەوە گەڕەستەو تفاقی سەربازیی زیاتری بەرەو ناوچەی تەل ڕەفعەت لە گردوپەڕی باکووری حەڵەب گواستووەتەوە.

سەرباری ئەوەی کە گرێبەستی ئاگربڕ لە نێوان ڕووسیاو تورکیا لە مارسی ٢٠٢٠ واژۆ کرا کەچی سێ مانگ لەمەوبەر ناوچەی باکووری سووریای ھێرشی بەردەوامی تورکیا بە خۆیەوە دەبینێت.

سەرپەیڤ