لە کۆبانێ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
تشرینی یهکهم 24, 2021 12:12 Asia/Tehran
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگەی کۆبانێ-حەلەب کردە ئامانج.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە لە سەر ڕێگای کۆبانێ بۆ حەلەب سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەست داوە.
لەماوەی هەفتەیەکدا، ئەمە دووەم جارە فڕۆکەی تورکیا لە کۆبانێ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لەو بۆردوومانەدا بەرپرسانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج.