سانا :خەڵکی قامیشلۆ ڕێگریان کرد لە پەڕینەوە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا
تشرینی یهکهم 25, 2021 12:04 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسی ڕێگری کردنی خەڵکی گوندێک لە دەڤەری قامیشلۆ لە پەڕینەوە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا دەکەن.
بە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا( سانا)، خەلکی گوندی حاموی لە دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆی سووریا بۆ جاری دووهەم لەم هەفتەیەدا ڕێگریان کرد لە پەڕینەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکا بریتی لە پێنج زرێپۆش.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی ئەو گوندە بە هاویشتنی بەرد ڕێگریان کرد لە هاتنی کاروانی سەربازیی ئەمریکا بۆ گوندەکەیان و ناچاریانیان کرد بە گەڕانەوە.
خەڵکی ئەو گوندە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش ڕێگریان کردبوو لە پەڕینەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە گوندەکەیانەوە و ناچاریانیان کردبوون بە کشانەوە.